له‌چه‌ند شوێنێكى دیكه‌ش روویداوه
كه‌مێك پێش ئێستا سنوورى ناحیه‌ى سه‌ركه‌پكان بۆردومان كرا
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
كه‌مێك پێش ئێستا سنوورى ناحیه‌ى سه‌ركه‌پكان له ئیداره‌ى راپه‌ڕین له‌لایه‌ن فڕۆكه‌وه بۆردومان كراوه .
نوێكراوه‌ته له كاتژمێر 1:57 خوله‌ك
هێمن عەبدوڵا بەڕێوەبەری ناحیەی سەرکەپکان، هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاست کردەوە و رایگه‌یاند، نزیکەی نیو کاتژمێر پێش ئێستا گوێبیستی دەنگی دوو تەقینەوە بوونه لە شاخی کوڕەشەڵ کە دەکەوێتە گوندی پاشکۆتەڵ و سارتکە لە سنوری ناحیەی سەرکەپکان.
وتیشی “گومان دەکەین بۆردومانەکە لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجامدرابێت”.
سەبارەت بە زەرەر و زیانەکان، بەڕێوەبەری ناحیەی سەرکەپکان ئانماژه‌ى به‌وه‌كرد، بەهۆی ئەوەی شوێنی بۆردومانەکە شاخە، پێشبینی ناکەین هیچ زیانێکی هەبووبێ جگە لە سوتانی شوێنی بۆردومانەکە.
لە ئێستاشدا هێزەکانی پۆلیس و بەرگری شارستانی رۆیشتونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکە، بەڵام به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ده‌ڵێت “هێزه‌كان له شوێنى رووداوه‌كه زۆر نزیك نابنه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆى ئەگەری دووبارە بوونەوەی بۆردومانەکە”.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 له‌ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا ئەوە یەکەمجارە سنوری ناحیەی سەرکەپکان بۆردومان ده‌کرێت.
964 ده‌زانێت كه هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌ندین شوێنى دیكه له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین به‌تایبه‌تیش ناوچه‌كانى بنارى قه‌ندیل و چیاى مه‌تینا له سنوروى ناحیه‌ى دێره‌لووك له دهۆك له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانه‌وه بۆردومان كراون.