قەل رووى لە لێژییە

ئەم جەژنە کەڵەشێری کوردی بازاڕی گەرمە

964+

دیلان محمد جەزا_ سلێمانی

بۆ ئەم جەژنى قوربانە بازاڕ بازاڕى کەلەشێرى کوردییە و قەل رووى لە لێژییە و کەسیش بەلاى قازدا ناچێت.

“بەهۆی کەمی و گرانی نرخى قەل خەڵک سەریکردۆتە سەر کەڵەشێرى کوردى”، دوکاندارێک وا دەڵێت.

ئیبراهیم فەتاح فرۆشیاری پەلەوەر بە 964 وت، بە پێچەوانەی جەژنی رەمەزان بۆئەم جەژنە هاوڵاتیان کەڵەشێری کوردی دەکرڕن و کەمتر بەلاى کڕینى قەلدا دێن.

بە وتەى ئەو فرۆشیارە دوو جۆرى قەل لە بازاڕدا هەیەـ یەکیان قەلى کوردییە و ئەوەى تر کشاوەرزى، قەلى کوردى نرخەکەى بۆ هەر کیلۆیەک سەرووى 20 هەزار دینارە و کەڵەشێرى کوردى بە 12 هەزارە، بۆیە خواست زیاتر لەسەر کەڵەشێرە تا قەل.

گەرما و کەشوهەواى هەرێمى کوردستان بۆ ئەم وەرزە لە بەرژەوەندى قاز نییە، هەر بۆیە خەڵک نایکڕێت لە کاتێکدا کیلۆى بە هەشت هەزار دینارە لە ئێستادا، بەڵام لە وەرزى سەرمادا 12 هەزار تێدەپەڕێنێت.

پێداچوونەوە: سۆما حەکیم زادە

نرخی قەل و قاز و کەڵەشێری کوردی بەرزبووەتەوە

نرخی قەل و قاز و کەڵەشێری کوردی بەرزبووەتەوە