بۆچی چەند ساڵێکی دیکە کارەساتەکە دەبیبنین؟

مەترسی پشتی ئاگرە گەورەکەی هەولێر

+964

ژووری هەواڵ

ئەو گازە ژەهراوییەی چووەتە ئاسمانی هەولێرەوە لە مەترسیدارترین گازە ژەهرەوییەکانە، نەک تەنیا بە هەناسەدان، بەڵکو لەرێی پێستیشەوە دەچنە لەشی مرۆڤەوەو گەورەترین مەترسین بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە.

تەنیا لە ئاگرەکەی پاڵاوگەی سەر رێی هەولێر گوێڕ لەنێوان 15 بۆ 17 هەزار تۆن کەرەستەی فلۆراتین سوتاوە دوکاڵ و گازە ژەهراوییەکەی چووەتە ئاسمانی هەولێرەوە.

خالید سلێمان رۆژنامەنووس و راهێنەری بواری ژینگەییە، بە وردی چاودێری رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەو لێکەوتەکانی کردووە، بە 964ی وت ” گەردیلەکانی ئەو مادەیە زۆر چڕو وردن، نەک هەر لەرێی هەناسەدان، بەڵکو لە رێی دەرزی ئاژنی پێستیشەوە دەچنە لەشی مرۆڤەوە”.

شەوی چوارشەممە 12.06.2024 ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوگەیەکی رێی هەولێر گوێڕ کەوتەوە، نزیکەی 20 کاتژمێری خایاند تا بەتەواوی کۆنترۆڵکرا، بە درێژایی ئەو ماوەیە دوکەڵە رەشەکەی دەچووە ئاسمانی هەولێرو پسپۆڕانی ژینگەیی دەڵێن ئەمە مەترسییەکی گەورەیە.

زۆرجار بۆ هەڵسەنگاندنی مەترسییە ژینگەییەکان 964 راوێژ بە خالید سلێمان دەکات، چونکە رۆژنامەنووسێکی وردەو پسپۆڕییەی لەو بوارەدایە، بۆ ئەمجارەش داوامان لێکرد بە ڤیدیۆیەک ئێمەو وەرگرانمان تێبگەیەنێت ئەو ئاگرە چی لە دوای خۆی جێهێشتووە؟ بەسوپاسەوە بەدەم داواکەمانەوە هات.

خالید سلێمان باس لەوە دەکات ئەوەی روویداوە کارەساتێکی ژینگەیی تەندروستییە، چونکە بە هەزاران تۆن گازی ژەهراوی چوونەتە هەواوەو ئێستا نا بەڵکو لە چەند ساڵێکی تردا مەترسییە راستەقینەکەی دەبیندرێت.

”بەپێی ئاژانسی پاراسترین ژینگەیی لە ئەمریکا مەترسیدارترین ئەو مادەیەی سوتاوە لە مەترسیدارترین مادەکانەو هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەیە”.

پسپۆڕە ژینگەییەکە روونی دەکاتەوە کە نەک هەر سوتانەکە، بەڵکو مانەوەی ئەو جۆرە پاڵاوگانە گەورەترین مەترسین ”چونکە گەرەنتی نییە فلۆراتینی عەمبارکراو تێکەڵی ئاوی ژێر زەوی شارەکە نەکەن”.

خالید سلێمان مەترسی هێنانی ئەم جۆرە خشۆکانە ئاشکرا دەک...

خالید سلێمان مەترسی هێنانی ئەم جۆرە خشۆکانە ئاشکرا دەکات