له‌ پاڵاوتگه‌ى (كار)یش ئاگرێك هه‌بووه‌

ئاگرى پووش و په‌ڵاش 4 ئۆتۆمبێلی میكسه‌رى له‌ گه‌زنه‌ سووتاند

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئه‌مڕۆ له‌سنوورى هه‌ولێر دوو رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌، یه‌كه‌میان به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌ له‌ كارگه‌یه‌كى كۆنكرێت له‌ سه‌ر رێگاى گه‌زنه‌ چوار ئۆتۆمبێلى میكسه‌ر سووتان، له‌ پاڵاوتگه‌ى كۆمپانیاى كاریش ئاگرێك كه‌وتووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام زیانى نه‌بووه‌.

ئاگرى كارگه‌كه‌ له‌ پووش و په‌ڵاش دروستبوبو، دواتر په‌ڕیه‌وه‌ ناو گه‌راجێك كه‌ ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلى گه‌وره‌ى لێ وه‌ستابوو، شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هه‌ولێر گروپێکی رۆژنامەنووسان راگه‌یاندووە “له‌ كۆى 20 ئۆتۆمبێلى ناو گه‌راجه‌كه‌ چوار دانه‌یان سووتاون”.

تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌، توانیان له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.

وتەبێژی بەرگری شارستانی هه‌ولێر، باسی له‌ كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێكی دیكه‌ش كرد كه‌ له‌ پاڵاوتگه‌ كۆمپانیاى كار له‌كاتژمێر 8:55 خوله‌ك كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و زیاتر له‌ كاتژمێرێكی خایاندووه‌.

ئاشكراشى كرد، كه‌ “به‌هۆى پاڵه‌په‌ستۆى  كارلێكی غازى ماده‌ى نه‌فتاوى خام له‌گه‌ڵ پله‌ى گه‌رماى به‌رز ئاگره‌كه‌ دروستبووبو”.

كۆپته‌ر ده‌یه‌وێت ئاگره‌كه‌ی باڵه‌خانه‌ی تاوەرەک...

كۆپته‌ر ده‌یه‌وێت ئاگره‌كه‌ی باڵه‌خانه‌ی تاوەرەکانی تولیب كۆنتڕۆڵ بکات