لە سنووری ئیدارەی راپەڕین

چوار شارەوانی بەیەکەوە پلانی پاراستنی باخچەکانیان دادەڕێژن

964+

پێشەوا محەمەد

هەریەکە لە شارەوانییەکان چوارقوڕنە، حاجیاوا، سەروچاوە و شکارتە بەیەکەوە پلانی پاراستنی باخچەکانیان داڕشتووە و دەیانەوێت ئەوەی هەیانە لە وشکبوون و فەوتان بیانپارێزن.

پلانەکە هەماهەنگیکردنە بۆ ئاودانیان و هاوکاریکردنی یەکترییە لەوبارەیەوە، تا سەرجەم باخچەکانیان لە وەرزی گەرمادا ئاویان پێ بگات.

حەسەن زرار، سەرۆکی شارەوانیی چوارقوڕنە بە 964ـی راگەیاند، لەبەرئەوەی وەرزی گەرما دەستیپێکردووە پلانی ئەوان ئەوەیە ئەگەر نەتوانن سەوزاییش زیاد بکەن ئەوا باخچەکان و ئەو سەوزاییەی هەیانە بیپارێزن.

سەوزایی ناوەندی جادەکانی هەر چوار شارەوانییەکە دراوە بە کۆمپانیا و ئەوان ئاودان و پاراستنیان لە ئەستۆیە، بەڵام باخچەکان لە ئەستۆی شارەوانییەکان ماوە.

سەرۆکی شارەوانیی چوارقوڕنە وتیشی، “بەشێک لە باخچەکان بیری خۆیان هەیە و بەشێکیش خەزانیان هەیە و بەشێکی دیکەشیان پێویستە بە تانکەر ئاویان بۆ ببرێت و ئاو بدرێن”.

لە سنووری ئەو چوار شارەوانییە زیاتر لە 60 باخچە بوونیان هەیە.

“بە گرنگییەوە لە بوونی ئەو باخچانە دەڕوانین و هەم بۆ شوێنی ئیسراحەتی هاوڵاتیان و هەم بۆ کەشوهەوا و هەم بۆ رێژەی سەوزایی سنوورەکە گرنگن”، ئەوەش قسەی حەسەن زرارە.

ئیدارەی راپەڕین پێویستی بە پشتێنەی سەوزاییە

ئیدارەی راپەڕین پێویستی بە پشتێنەی سەوزاییە