هۆکاری بەرزی و نزمییەکەی چییە؟
نرخی نەوت بەرەو بەرزبوونەوەیە
964+
پێشەوا محەمەد
دوای دوو رۆژ بەرزبوونەوەی نەوت، دوێنێ پێنجشەممە نرخەکەی کەمێک دابەزی، بەڵام ئەمڕۆ هەینی کەمێک ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.
به پێی داتاکانی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە 82 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت
نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا بە 78 دۆلار و 13 سەنتە.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت بۆ بڕیارێکی ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس دەگەڕێتەوە، کە رۆژی دووی ئەم مانگە بڕیاریان دا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی سێ ملیۆن و 660 هەزار بەرمیلی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ کەم بکەنەوە.
پێشتریش عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه رایگه‌یاندبوو، هاوپه‌یمانیی ئۆپێك+ ده‌توانێت زیادبوونی به‌رهه‌مهێنان رابگرێت یان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت بازاڕه‌كه به‌هێز نییه.