“دوو چەقۆی لێدراوە”

گەنجێک لە ناو بازاری بەردەڕەش درایە بەر چەقۆ

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

کەمێک پێش ئێستا گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ لە نێو بازاری قەزای بەردەڕەش درایە بەرچەقۆ و تاوانبارەکە هەڵهاتووە و دیارنەماوە.

گەنجەکە ناوی “خ. ت، م”یە و تەمەن 26 ساڵە لەلایەن کەسێکەوە لە ناو بازاری بەردەڕەش درایە بەرچەقۆ و دوو چەقۆی لێدراوە و رەوانەی نەخۆشخانەی ئاکرێ کراوە، تاوانبار لە شوینی رووداوەکە هەڵهاتووە.

نێچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی گشتیی ئاکرێ بە 964ی وت، کەمێک لەمەوبەر گەنجیکی قەزای بەردەڕەش کە بریندار بووە بە دوو چەقۆ گەیێندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ.

وتیشی، دوو چەقۆی بەرکەوتووە کە یەکێکیان لە سنگی لای دڵی کەوتووە و یەکێک لە دواوە لێیدراوە ، بەڵام دۆخی تەندروستی ئێستا جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانی نییە، چارەسەرییەکەی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی 964 شەڕ لەنیوان دوو گەنج روویداوە لە ناو بازاری بەردەڕەش، کە پێشتر کێشەیەکی کۆمەلایەتییان هەبووە و ئەمڕۆ دووبارە شەڕەکە دروست بووە و گەنجێکیان درایە بەرچەقۆ.

پێداچوونەوە؛ ئەرسەلان عەبدوڵا

ساتى کوشتنى گەنجەکەى شەقامى 100 مەترى بڵاوکرایەوە

ساتى کوشتنى گەنجەکەى شەقامى 100 مەترى بڵاوکرایەوە