یەکەم جارە سوودمەند بن

کورسیی کارەبایی بۆ 30 خاوەن پێداویستی تایبەت دابینکرا

964+

ژووری هەواڵ

لە پارێزگای سلێمانی ژمارەیەک هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت، کورسیی کارەباییان بۆ دابینکرا کە بۆ یەکەمجارە سوودمەند دەبن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.6.2024، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کورسییەکان تەنیا بۆ خاوەن پێداویستە تایبەتەکانی ناو سەنتەری شار نین، ئەوانەش سوودمەند بوون کە لە گوندەکانی دەوروبەری سلێمانی و قەزا و ناحییەکاندا دەژین.

سامان حوسێن، سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، کورسییەکان 30 دانە بوون، لەلایەن خێرخوازێکەوە دابینکراوە.

زۆربەی ئەوانەی کورسییەکانیان وەرگرتووە خوێندکارن.

هەفتەی رابردووش، سەرۆک وەزیرانى عێراق، نزیکەی 400 پێداویستیی تایبەت بۆ کەمئەندامانی شاری سلێمانی دابین کرد، کەلوپەلەکان گەیشتوونەتە سلێمانى و بڕیارە بەزوویى دابەش  بکرێن.

400 پێداویستی تایبەت بۆ کەمئەندامان دابین کران

400 پێداویستی تایبەت بۆ کەمئەندامان دابین کران