بەدواداچوونی 964

دوو رۆژە سۆراغی “دەنگۆی برینداربوونی دوو ژن دەکەین” لەلایەن ژنێکی دیکەوە

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

“بەپێی زانیاری کەسێک کە بە منی گەیاندووە، لە گوندی دڕینێ لە سنووری بەردەڕەش پیاوێک کە سێ ژنی هەبووە، سێیەم ژنی هەردوو ژنەکەی دیکەی بە چەقۆ بریندار کردووە”.

دوێنێ چوارشەممە 12.6.2024، لە گرووپی پەیامنێرانی 964 زەید کۆچەری پەیامنێری دهۆک، ئەم نامەیەی کاتژمێر 6:59، بەم دەقە داناوە، “برادەرانی هەولێر، ئەگەر فریاکەوتنی رۆژئاوا راگەیاندنی هەبێت پرسی پێ بکەن، ئایا دوو ژن کە بە چەقۆ بریندار کراون، گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەیان”.

گوندەکە نزیکە لە هەولێرەوە

زەید کۆچەر زیاتر وتبووی، “من لە نەخۆشخانەکانی دەورووبەری بەردەڕەش هەواڵم پرسیوە، نەچوونەتە لایان ئەگەری زۆر هەیە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا بردرابن، چونکە گوندەکە نزیکە لە گوندی دووسەرە و زۆربەی جار حاڵەتە کتوپڕەکان دەبەن بۆ هەولێر”.

دوای ئەم قسە و باسانە، چەند جارێک پەیوەندیم کرد، بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، وەڵامیان نەبوو، دواتر سەرچاوەیەک پێی راگەیاندین، سۆراغتان بۆ دەکەم، دوای نزیکەی کاتژمێرێک، وەڵامەکەم وەرگرت، “وتیان هیچ کەیسێکی بەمشێوەیە نەهاتووەتە ئێرە”، ئەم وردەکاریەم بە ژووری هەواڵ راگەیاند، بەڵام پێم وتن، من هێشتا نەگەیشتووەمە وەڵامی کۆتایی.

ئاگر ساغکردنەوەی رانەگرت

لەم سەروبەندەدا کاتژمێر 8:30ی شەوی 12.6.2024 ئاگری پاڵاوگەی سەر رێگای هەولێر بۆ گوێر دروست بوو، بەڵام وازم لەو سۆراغە نەهێنا، بە کۆی گشتی زیاتر لە 15 پەیوەندی و نامەم بۆ ناردن، بەڵام کەسیان بەردەست نەبوون لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.6.2024، کاتژمێر 2:57 خولەکی نیوەڕۆ، پەیوەندیم کرد بە سەرچاوەیەکی دیکە لە هەمان نەخۆشخانە، وردەکاری بابەتەکەم لێی پرسی، چاوەڕێی وەڵامەکەم کرد، کاتژمێر 5:01ی ئەم ئێوارە، پێیان راگەیاندم، “هیچ کەیسێکی لەمشێوەیە دوێنێ چوارشەممە نەهاتووەتە لای ئێمە و تۆمارنەکراوە”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ساغکردنەوە.. شەوی رابردوو هیچ پەیکەرێکی پارکی منارە نە...

ساغکردنەوە.. شەوی رابردوو هیچ پەیکەرێکی پارکی منارە نەشکێندراوە

دوو هەفتەیە تەرمی ژنێکی فەڵەستینی لە پزیشکی دادی دهۆکە

دوو هەفتەیە تەرمی ژنێکی فەڵەستینی لە پزیشکی دادی دهۆکە

دواى حەوت رۆژ تەرمى ئەو ژنە دۆزرایەوە

دواى حەوت رۆژ تەرمى ئەو ژنە دۆزرایەوە