"ژماره‌یه‌كی زۆرى لێیه‌"

شوێنه‌ مه‌ترسیداره‌كانى ده‌روازه‌ى (زێت) له‌ مین و ته‌قه‌مه‌نى پاكده‌كرێته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ده‌زگاى مینى هه‌رێم رووى له‌ ده‌روازه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى شوێنه‌ مه‌ترسیداره‌كانى له‌و مین و ته‌قەمه‌نیانه‌ پاكبكاته‌وه‌ كه‌ له‌ رابردوودا كاتى جیاواز لێی چێندراون.

ده‌روازه‌ى زێتێ له‌ سنوورى قه‌زاى سیده‌كان له‌ 10.5.2023 به‌ فه‌رمى كراوه‌ته‌وه‌ و خاڵێكی دیكه‌ى سنوورییه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ وڵاتى توركیا ده‌به‌ستێته‌وه‌.

عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى مینى هه‌ولێر به‌ 964ـى راگه‌یاند، پاككردنه‌وه‌ى شوێنه‌ مه‌ترسیداره‌كانى ئه‌م ده‌روازه‌یە له‌ پلانیاندایه‌ و دواى جه‌ژنى قوربان ده‌ست به‌ پاككردنه‌وه‌ى ده‌كه‌ن.

وتیشی “تیمى تایبه‌تى رووپێوی سه‌ردانى سنووره‌كه‌یان كردووه‌ و شوێنه‌ مه‌ترسیداره‌كانیان ده‌ستنیشان كردووه‌”.

به‌قسه‌ى عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌و مین و ته‌قه‌مه‌نیانه‌ى له‌ سنوورى ئه‌م ده‌روازه‌یه‌ هه‌ن به‌شێكیان بۆ دواى راپه‌ڕین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ تیایدا هه‌ردوو لایه‌نى ده‌وڵه‌تى توركیا و په‌كه‌كه‌ به‌رده‌وام شه‌ڕیان له‌و سنووره‌ هه‌بووه‌ و سه‌دان مین و ته‌قه‌مه‌نیان چاندووه‌، به‌شێكی دیكه‌شیان بۆ سه‌رده‌مى شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ى عێراق – ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانى تیمى رووپێوی، پێشبینى ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆرى مین و ته‌قه‌مه‌نى له‌ سنوورى ئه‌م ده‌روازه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ هه‌بێت.

ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌ ته‌واوی به‌ ئه‌لیكترۆن...

ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌ ته‌واوی به‌ ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێن