دیمه‌نێكی سیستمى كاره‌باى سۆلار _ وێنه: بۆ 964 نێردراوە
بۆچی؟
کۆمپانیاکانی بەستی سۆلار بچن بۆ کارەبای سلێمانی
964+
ئەحمەد مستەفا
كاره‌بای سلێمانی، داوا له كۆمپانیاکانی بواری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وزه‌ی خۆر دەکات، بۆ خۆ تۆمارکردن و وەرگرتنی رێنمایی لەبارەی دانانی وێستگه‌كانی وزه‌ی خۆر سه‌ردانی به‌شی وزە نوێبووه‌كان بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13.6.2024 لە بڵاوکراوەیەکدا ئەوەشی وتووە، “داوا له سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌كەین، كه له بواری (به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له وزه‌ی خۆر) كار ده‌كه‌ن، سه‌ردانی به‌شی وزه نوێبووه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان بكه‌ن، به مه‌به‌ستی خۆ تۆماركردن و روونكردنه‌وه و پێدانی رێنمایی تایبه‌ت به دانانی وێستگه‌كانی ووزه‌ی خۆر و زانیاری سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی موادی كوالێتی به‌رز”.
پێشتر، سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964 وت بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی داشکاندن لە کرێی کارەبا دەکات بۆ ئەو کەسانەی سیستیمی کارەبا دەگۆڕن بۆ سۆلار.
بۆ دانانی سیستمی سۆلاردا پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا بکرێت بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی پێویست و گۆڕینی پێوەرەی کارەبا بۆ ئەوەی خوێندنەوە بۆ سیستمی سۆلار بکات، بە قسەی سیروان محەمەد ، لە سنوری سلێمانیدا نزیکەی 250 شوێن تۆمارکراوە کە کارەباکەیان سیستمی سۆلارە، هەندێک ماڵیش هەن سیستمەکەیان داناوە بەڵام تۆماریان نەکردووە.