”تخونى پارک و سەوزاییەکان مەکەون“
شاره‌وانى قه‌ڵادزێ رشاندنى بۆ سه‌وزاییه‌كانى ده‌ستپێكردووه
964+
محەمەد عەلی ــ قەڵادزێ
ساڵانە بۆ پاراستنی پارک و باخچە و بلوارى شەقامەکان لە نەخۆشی وەرزی به ده‌رمانێكی تایبه‌ت كارى رشاندنیان بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام شارەوانی قەڵادزێ لە پێناو سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان داوای كردووه بۆ ماوەی چه‌ند رۆژێك تخوونى باخچه و پارکەکان نه‌كه‌ون.
ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه شاره‌وانى بۆ هاوڵاتیانى دیاریكردووه چوار رۆژه.
ئارام محەمەد، سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێ بە964ـی وت، ئەمڕۆ پێنج شەممە 13.6.2024، دەستیان کردووه بە رشاندنی پارک و بلوارى شەقام و باخچەکانی قەڵادزێ، هەوڵیش دەدەن ئەمڕۆ و سبەی كاره‌كه ته‌واو بكه‌ن.
وتیشی “نەخۆشی گەزۆ و مێشولە و هەندێ نەخۆشی تر توشی دار و سەوزایی و باخچەکان بوونه و گەڵاکانیان چەور کردووە و چاڵچاڵۆکە لێی داون، بۆیه پێویستبوو بڕشێندرێن”.
داواشی لە هاوڵاتیان كرد، جارێ نزیکی پارکەکان نەکەون، دەست لە دار و گەڵاو گوڵ و سەوزایی نەدەن، بەتایبەتیش منداڵان، چونكه ده‌ڵێت “ئه‌م ده‌رمانه کاریگەری خراپی بۆ سه‌ر تەندروستی مرۆڤ هەیە”.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى لاى 964ـه، تا ئێستا رێژه‌ى سه‌وزایی له ناو سه‌نته‌رى قه‌ڵادزێ نه‌گه‌یشتووه‌ته ستاندرادی جیهانى و تەنیا 11%ـه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن