شوێنى بەتاڵ نەماوە

هۆتێل و مۆتێلەکانى دهۆک بۆ جەژن گیراون

964+

وریا فەتاح

هۆتێل و مۆتێل و ناوچە گەشتیارییەکانى دهۆک ساز و ئامادەن بۆ پێشوازى لە گەشتیاران، چاوەڕوانیش دەکرێت رۆژانە پێنج هەزار گەشتیار روولە دهۆک بکات، لە ئێستاشەوە سەرجەم ژووى هۆتێلەکان گیراون و بۆ شەوى جەژن جێنەماوە.

خەیری علی ئوسۆ، بەرێوەبەری گەشت و گوزاری دهۆک بە 964ـى وت،”چەند لیژنەیەکمان پێکهێناوە و دەمانەوێت بە باشترین شێوە پێشوازى لە گەشتیاران بکەین، لە ئێستاوە لیژنەیەک لە بازگەکانە بۆ پێشوازى و رێنوێنى لە گەشتیاران، سەرجەم هۆتێل و مۆتێلەکانیش بەسەرکراونەتەوە و ئامادەکراون”.

جەژن و پشوو لە عێراق و هەرێم، لە قازانجى کەرتى گەشتیارى هەرێمە، وەک ئەوەى خەیرى عەلى باسى دەکات، بەهۆى پشوو و جەژنەوە چاوەڕێ دەکەین گەشتیارى زیاتر لە جەژنى رەمەزان روولە ناوچە گەشتیارییەکانى دهۆک بکات بەشێوەیەک رۆژانە نزیکەى 5 هەزار گەشتیار روولە دهۆک بکەن.

“هۆتێل و مۆتیلەکانى دهۆک شوێنى 15 هەزار کەس لە خۆى دەگرێت، لە ئێستاوە هەموو شوێنەکان و ژوورەکان لەلایەن گەشتیارانەوە گیراون و تا یەکەم شەوى جەژن دەڕوات جێگە نەماوە”، بەڕێوەبەرى گەشتوگوزارى دهۆک واى وت.

سلێمانی ئامادەی پێشوازیکردنە لە گەشتیاران

سلێمانی ئامادەی پێشوازیکردنە لە گەشتیاران