بەهۆی ئاگری پاڵاوگەکەی هەولێر

8 کەس بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون

964+

شۆرش عەبدوڵا – هەولێر

تا ئێستا 8 کەس بەهۆی ئاگرەکەی پاڵاوگەی سەر رێگای هەولێر – گوێر رەوانەی نەخۆشخانە کراون

پەیامنێری 964 لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژائاواوە رایگەیاند، شەش کەس لە بریندارەکان هێنراونەتە نەخؤشخانەی رۆژئاواو و دووکەسیشیان بۆ نەخؤشخانەی ئیمێرجنسی گواستراونەتەوە.

لەو هەشت کەسە دوانیان راگەیندکار بوون و ئەوانی دیکە کارمەندی بەرگری شارستانی بوون، ئەمە بەقسەی بەڕێوەبەری فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر.

تا ئێستا ئاگری پاڵاوگەکە کە زیاترە لە 5 کاتژمێر بەردەوامە و نزیکەی 40 تیم سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین و تادێت زیاتر تەشەنە دەسێنێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئاگرەکەی هەولێر برینداری لێکەوتەوە

ئاگرەکەی هەولێر برینداری لێکەوتەوە