لە پاڵاوگەیەکی هەولێر
زیاتر لە سێ کاتژمێرە ئاگر بەردەوامە
964+
ئەحمەد شەمزین
ئەو ئاگرەی لە پاڵاوگەیەکی رێگای هەولێر – گوێر کەوتەوە تا ئێستا بەردەوامە و 10 تیمی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین و کۆنترۆڵ ناکرێت.
پاڵاوگەکە هەم عەمباری نەوتی خاوی تیادا بووە و هەمیش شوێنی تانکی دروستکردن بووە.
بە قسەی بەرگری شارستانی تا ئێستا هۆکاری سەرەکی ئاگرەکە نازانرێت و سێ تانکەریش بەهۆی ئاگرەکەوە تەقیونەتەوە.