حاسڵات

پەکەکە: بە تەکنیکی نوێ خۆمان لە چەکی کیمیایی دەپارێزین

964+

ژووری هەواڵ

سبەی پێنجشەممە وادەی خۆپیشاندانە گەورەکەی جۆلەمێرگە، بڕیار وایە لەو شارەو باقی شارەکانی کوردستانی باکورەوە خەڵکی بچنە گۆڕەپانی ئۆتۆگاری دەروازەی جۆلەمێرگ بۆ ناڕەزایی دەربڕینی دژی زیندانیکردنی هاوسەرۆکی شارەوانی شارەکە.

دادگای شۆڕشی ئێران شەش ساڵ زیندانی سەپاند بەسەر ژنە کاریکاتێریست (ئاتەنا فەرقدانی)، پارێزەرەکەی دەڵێت: پێنج ساڵی ئەو سزایە بەبیانووی سوکایەتیکردنە بە پیرۆزییەکان و ساڵێکیشی لەسەر ئەوەیە گوایە پڕوپاگەندەی دژی حکومەت کردووە.

بەرپرسانی کشتوکاڵ لە ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان دەڵێن: لە حەلەب سەروو 68 هەزار تۆن گەنم و جۆ لە جوتیاران وەرگیراوە، هەر کیلۆیەک گەنم بە 5500 لیرەی سوری و هەر کیلۆیەک جۆ 2800 لیرەی سوری وەردەگیرێت.

میدیاکانی نزیک لەر پارتی کرێکارانی کوردستان دەڵێن گەریلاکانیان تەکنیکێکی نوێیان داهێناوە بۆ خۆپاراستن لەو هێرشە کیمیاییانەی لەلایەن سوپای تورکیاوە دەکرێتە سەریان، بەڵام هیچ وردەکارییەکیان باس نەکردووە لەسەر تەکنیکەکە.

راوێژکای سەربازی عەلی خامەنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەڵێت: لەسەر گەلی ئێران پێویستە دەنگ بە کاندیدێک بدەن کە لەقسەی رابەر دەرنەچێت، رۆژنامەکانی نزیک لە سوپای پاسدارانیش دەڵێن کاندیدەکەی باڵی ریفۆڕم دەرفەتی دەرچوونی کەمە.

لە حەسەکە خەڵکێکی زۆر بەشدارییانکرد لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی ئەحمەد عەلی ئەو کارمەندەی ئاسایشی ناوخۆ کە رۆژی 9ی حوزەیران لەکاتی ئەرکەکەیدا گیانی بەخشی.