رواندز

ئامێرێکى ATM پەیکەرى پاشاى گەورە دەشارێتەوە

964+

وریا فەتاح

دانانى ئامێرێکى ATM لە شارى رواندز نیگەرانى لێدەکەوێتەوە دەوترێت پەیکەرى پاشاى گەورەى شاردووەتەوە، سەرۆکى شارەوانیش دەڵێت، پەیکەرەکەى نەشاردووەتەوە.

بەشێک لە هاوڵاتیانى رەواندز، لە رێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ناڕەزایەتى لە دانانى ئەو ئامێرى

ـە دەردەبڕن کە لە شەقامەکەى بەردەم پەیکەرى پاشاى گەورە دانراوە و دەڵێن، پەیکەرەکەى شاردووەتەوە و سیماى شوێنەکەى تێکداوە.

ئەوان داوا دەکەن، ئامێرەکە 20 مەتر لەسەروو یان خواروى ئەو شوێنەى ئێستا لێى جێگیرکراوە، دابنرێت.

شارەوان شارەکە پێى وایە پەیکەرەکە لە شوێنێکى گونجاو دانراوە، چیایى محەمەد، سەرۆکى شارەوانى رواندز بە 964ـى وت،”ئێمە ئەو شوێنەمان بە گونجاوزانیوە و دیراسەمان کردووە، بڕوا ناکەم بەردەمى پەیکەرەکەى گرتبێت، چونکە پەیکەرەکە بەرزە و شوێنى پەیکەرەکە جیاوازە و پەرژین کراوە”.

لەسەر هەمان بابەت 964 قسەى لەگەڵ قایمقامى شارەکە کرد، لەوەڵامدا وتى،”ئەوە پەیوەندى بە شارەوانییەوەیە”.

 بۆ یەکەمین جار ئامێری  ATM لە شاری کۆیە دانرا

 بۆ یەکەمین جار ئامێری ATM لە شاری کۆیە دانرا