بە تەنکەر ئاوی بۆ دەبرێت

پارێزگاری سلێمانی: لێکۆڵینەوە لە ئاگرکەوتنەوەکەی هەواری شار دەکەین

964+

ژووری هەواڵ

پارێزگاری سلێمانی لە بڕیارێکدا ئاسایش و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەی پارکی هەواری شار بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 11.6.2024، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، سەردانی سەوزاییە سوتاوەکانی سنوری پارکی هەواری شارمی کردووە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تری راسپارد بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە.

پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاند، “چوار تانکەرمان بۆ بەڕێوەبەرێتیی پارکی هەواری شار دابینکرد بۆ ئاودان و ژیاندنەوەی ئەو روبەرانەی زیانیانبەرکەوتووە.”

پارکی هەواری شار لە ئاگرە فراوان و گڕسەندووەکەی شەوی رابردوو، پارێزراو دەرچووە، “دار و درەختەکانی بەشە سەرەکییەکەی بە سەوزی ماونەتەوە” و کاریگەری رەشی ئاگریان لەسەر نییە.

بەڵام، باخچەی رووەکی سلێمانی کە بەشێکە لە پارکی هەواری شار “زیانی زۆری بەرکەوتووە و لە کۆی 55 دۆنم زەوی 50 دۆنمی ئاگری گرتووە و دارەکانی لە ناوچوون کە دارەکانی قەزوان، گۆیژ، بەڵاڵوک و داربەڕوو بوون”.

هەواری شار سەلامەتە، بەڵام باخچە رووەکییەکە هیچی وای ن...

هەواری شار سەلامەتە، بەڵام باخچە رووەکییەکە هیچی وای نەماوەتەوە