"ناتوانن باخچەی دیکە سەوز بکەن"

لە گۆپاڵە باخچەیەک لە وشکبوون دەپارێزرێت

964+

پێشەوا محەمەد

شارەوانیی گۆپاڵە یەکێک لە باخچەکانی لە وشکبوون دەپارێزێت و لە بیری باخچەیەکی دیکەوە ئاوی بۆ رادەکێشێت.

ئەو باخچەیەی ئاوەکەی لێوە رادەکێشرێت 300 مەتر لەوەی تریانەوە دوورە و ساڵانی رابردوو هەوڵ دراوە بە تانکەر ئاو بدرێت، بەڵام وەک پێویست نەبووە.

ئاوارە سابووراوایی، سەرۆکی شارەوانیی گۆپاڵە بە 964ـی راگەیاند، لە گۆپاڵە کێشەی پاراستنی سەوزاییەکانیان هەیە، چونکە هەم دەستی کاریان کەمە هەم پێشتر کێشەی ئاودانیان هەبووە.

سنووری شارەوانیی گۆپاڵە چوار باخچەی تێدایە لەگەڵ سێ بلواردا.

سەرۆکی شارەوانیی گۆپاڵە وتیشی، “لە ئێستادا بەنیاز نین هیچ باخچەیەکی دیکە سەوز بکەین و هەوڵی پاراستنی ئەوانە دەدەین کە بوونیان هەیە، چونکە 12 کارگوزارمان هەیە بۆ باخچە و سەوزاییەکان و فریایان ناکەوین”.

گۆپاڵە شارۆچکەیەکی سەر بە قەزای بازیانە و 800 ماڵ تێیدا نیشتەجێن.

شارەوانی گۆپاڵە 60 پارچە زەوی فرۆشت

شارەوانی گۆپاڵە 60 پارچە زەوی فرۆشت