پێش جەژن

پێنجشەممە مووچەی وانەبێژانی سۆران دەدرێت

964+

ژووری هەواڵ

لەم هەفتەیەدا شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ لە چوار پەروەردەی سۆران دابەشدەکرێت، نوێنەری وانەبێژانیش دەڵێت، پارەکە هی مانگی سێیە.

ئەمڕۆ سێشەممە 11.6.2024، عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە 964ـی راگەیاند، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 13.6.2024، شایستەی دارایی وانەبێژانی هەر چوار پەروەردەی سۆران، چۆمان، مێرگەسوور و رەواندز دابەشبکرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە نوێنەری وانەبێژانی وتووە، “هەوڵدەدەن رۆژی شەممە 15.6.2024 شایستە و کرێی وانەبێژی بۆ مانگی سێ لە سەرجەم پەروەردەکان، دابەشبکەن”.

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە کرێی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە.

ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆمن، موچەیان 350 هەزار دینارە و هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار وەردەگرن.

ئەگەری هەیە پێش جەژن وانەبێژانیش مەعاش وەرگرن

ئەگەری هەیە پێش جەژن وانەبێژانیش مەعاش وەرگرن