کارمەندێکی پۆلیسی سلێمانی

160 ملیۆن دیناری زیادەی موچە دەگەڕێنێتەوە بانک

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

کارمەندێکی پۆلیسی سلێمانی لە کاتی وەرگرتنی موچەی کارمەندانی پۆلیسدا 160 ملیۆن دیناری زیادەی پێدەدرێت و ئەویش دەیگەڕێنێتەوە بۆ بانک.

کارمەندەکە ناوی بڕیار محەمەدە و لە لیژنەی دابەشکردنی موچەی پۆلیسی سلێمانیدایە.

بڕیار محەمەد قسەى بۆ 964 کرد و وتى، “لە بانک موچەى کارمەندانى پۆلیسم وەرگرت، دواى دابەشکردنى موچەکە زانیم کە 160 ملیۆن دینارى زیادەم وەرگرتووە، بۆیە بۆ هەمان بانکم گەڕاندەوە”.

بە وتەى ئەو پۆلیسە، پێشتر حاڵەتى هاوشێوە هەبووە، ئەوەى زیاد بووە گەڕێنراوەتەوە، بەڵام وەک ئەوەى باسى دەکات هیچ جارێک ئەوەندە زیاد نەبووە.

964 زانیویەتى، لەسەر ئەو هەڵوێستە بڕیارە سبەینێ لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رێزلێنان بۆ ئەو کارمەندە بکرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

"بەتەمەنەکان وتیان پەیامنێرەکەی 964 بێ لایەنانە کاری کردووە"