به‌ چ مه‌به‌ستێك؟

سودانی به‌ره‌و ئوردن به‌ڕێكه‌وت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئەمڕۆ سێشەممە 11.6.2024، سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، بەغدای به‌ره‌و عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن جێهێشت و به‌شداریی كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به‌ بارودۆخی غه‌زه‌ ده‌كات.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، محەمەد شیاع سودانی بەرەو شانشینی ئوردن به‌ڕێكه‌وت، ئامانجی سەردانەکە بەشداریکردنە لە کۆنفرانسی (کاردانەوەی مرۆیی بەپەلە لە غەزە).

له‌ ماوه‌ی رابردوودا عێراق چه‌ند جارێك یارمه‌تی مرۆیی بۆ هاوڵاتیانی غه‌زه‌ ره‌وان كرد و ژماره‌یه‌ك برینداری فه‌ڵه‌ستینیش له‌ به‌غدا چاره‌سه‌ریان بۆ كرا.

سودانی چی بە بریندارانی شەڕی غەزە دەڵێت؟

سودانی چی بە بریندارانی شەڕی غەزە دەڵێت؟