دیمهنێكى ئه‌و پاشماوه‌یه‌ى كه كێڵكهكه فڕێیداوه _ وێنه: فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه
ژینگه‌ى پیس كردبوو
له هه‌ڵه‌بجه كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌رى به 5 ملیۆن دینار سزا درا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەھۆی پیسکردنی ژینگەی دەوروبەر، کێڵگەی پەلەوەری سیروان بە بڕی پێنج ملیۆن دینار سزا درا و ئاگاداریش كراوه‌ته‌وه كه پێویسته چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه‌ى بكات.
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه بڵاویكرده‌وه، پاڵپشت بەرێنمایی ژمارە 2ـی ساڵی 2023ـی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە تایبەت بە بەرزەفتکردنی سەرپێچییە ژینگەییەکان، سزاى ئه‌و كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌یان داوه.
پێشتر لیژنه‌یه‌كی ئه‌م فه‌رمانگه‌یه سه‌ردانى ئه‌و كێڵگه‌یه كرد و سه‌رپێچییه‌كه‌ى تۆمار كردبوو، ماوه‌ى یه‌ك مانگ مۆڵه‌تیان دابووه خاوه‌نه‌كه‌ى كه چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه‌ى بكات، به‌ڵام دواى ئه‌م مانگه‌ش چاره‌سه‌رى نه‌كردبوو.
بەھۆی کەمتەرخەمیان لە چارەسەرکردنی کێشەکە، پرۆژەی ناوبراو بە بڕی پێنج ملیۆن دینار سزای پێبژاردنی بەسەردا سەپێنراوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه خاوه‌نى كێڵگه‌كه ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه ده‌بێت له ماوه‌ى 20 رۆژدا گرفته ژینگەییەکانى چاره‌سه‌ر بكات، بەپێچەوانەوە دووبارە رێکاری یاسایی و ئیداری توندتریان لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.