خۆى کاندید کرد
“ئەگەر گۆڕانکارى روونەدات فەرهاد پیرباڵ نەبم”
964+
شیراز عەبدوڵا- هەولێر
فەرهاد پیرباڵ، نوسەر و مامۆستاى زانکۆ، بەشێوەى سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان خۆى کاندید کرد و دەڵێت،”منافەسەى هەموو حزبەکان دەکەم”.
دواى تۆمارکردنى ناوەکەى وەک کاندید، فەرهاد پیرباڵ بە 964ـى وت،”10 ساڵە هاوار دەکەم گەنجان و جوتیاران لیست دروست بکەن، بە گوێیان نەکردم بۆیە ناچارم خۆم بچم ئەو شەڕە بکەم”.
بە قسەى فەرهاد پیرباڵ بێت، لەمڕۆوە مێژوویەکى نوێ دروست دەبێت و جەختیش لەوە دەکاتەوە کە گۆڕانکارى روودەدات و دەڵێت،”ئەگەر گۆڕانکارى رووینەدا فەرهاد پیرباڵ نەبم”.
پەیامێکیشى بۆ حزبە سیاسییەکان نارد و دەڵێت، منافەسەى هەمووان دەکات.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح