وەزیرى نەوتى عێراق

“لێکتێگەیشتنى باش هەیە بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم”

964+

وریا فەتاح

وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند، لەگەڵ تورکیا لە دانوستاندان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێى بەندەرى جەیهانەوە و لەگەڵ هەرێمیش بەرەوپێشچوونى باش هەیە لە بارەى بۆرى نەوتى عێراقى تورکى.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، عێراق رۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت و 21 ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەم دەهێنێت، بە پاڵپشتى 50%ـى نرخى بەنزین توانیومانە پێداویستییەکانى ناوخۆ بۆ بەنزین نزیک بکەینەوە لە پێداویستى ناوخۆ.

دەشڵێت، لە عێراقدا رۆژانە 28 ملیۆن لیتر بەنزین دەسوتێنرێ و 21 ملیۆن لیتر بەرهەمدەهێنرێت، بەڵام ئەو حەوت ملیۆن لیتر جیاوازیی هەیە و لە مساڵدا دەگەینە قۆناغى دابینکردنى پێداویستى ناوخۆ.

لەبارەى بەرهەمهێنانى غازەوە وەزیرى نەوت دەڵێت، رێژەى بەرهەمهێنانی غاز بۆ 63% بەرزبووەتەوە، بەشێوەیەک بڕی غازی بەرهەمهێنراو گەیشتووەتە 1.9 ملیار پێ سێجا، لەو رێژەیە رۆژانە هەزار پێ سێجا لەناوخۆدا دەسوتێنرێت.

“لەگەڵ تورکیا بەردەوامین لە گفتوگۆ و دانوستانەکانمان بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت لە رێگەى بەندەرى جەیهانەوە، لەگەڵ هەرێمى کوردستانیش پێشکەوتنى باش لە دانوستانەکان هەیە لەبارەى بۆرى نەوتى عێراقى تورکى”، وەزیرى نەوتى عێراق واى وت.

بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم داواى کۆبوونەو...

بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم داواى کۆبوونەوەى سێقۆڵى دەکرێت