دیمەنێکی رووداوەکە.
تەمەنی 19ساڵ بوو
كارمەندێكی بەرگریی شارستانی گیانی لەدەست دا
+964
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
دوای ئه‌وه‌ی لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە دەغڵودان و پەرێز لە گوندی گەزۆکی مەخموور، دوو پۆلیسی بەرگریی شارستانیی مەخموور بریندار بوون و ئۆتۆمبێلەکەشیان سووتا، ئه‌مڕۆ یه‌كێك له‌و كارمه‌ندانه گیانی له ده‌ست دا.
ئەمڕۆ 9.6.2024 هەڤاڵ ئەحمەد، بەرپرسی تیم لە بەرگریی شارستانی مەخموور بە 964ی وت، “ئه‌مڕۆ كارمه‌ندێكمان به ناوی (م.خ) دوای مانه‌وه‌ی پێنج شه‌و له نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسیی هه‌ولێر، به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ست دا”.
رووداوه‌كه ئێواره‌ی سێشه‌ممه‌ی رابردوو روویداوه، برینی یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانان سووك بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌یتریان به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه گواسترایه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی.
هه‌ڤاڵ ئه‌حمه‌د وتی، دوای ئه‌وه‌ی گیانی له ده‌ست دا، هه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ مه‌خموور.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا