دیمه‌نى به‌شێك له گۆڕستانه‌كه له‌دواى سووتانى ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى ده‌ربه‌ندیخان
له‌هه‌فته‌یه‌كدا سێ‌جار سووتاندویانه
ده‌ربه‌ندیخان به‌دواى ئه‌و كه‌سانه‌وه‌یه كه ئاگریان له گۆڕستانه‌كه‌ى به‌رداوه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا، سێ‌جار ئاگر له گۆڕستانى كانى سارد له ده‌ربه‌ندیخان كه‌وتووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن، ئاگره‌كه به‌ده‌ستى ئه‌نقه‌ست تێبه‌ردراوه، قایمقامیش ده‌ڵێت، له‌هه‌وڵى ده‌ستگیركردنى بكه‌رانداین.
به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه چەندین درەخت و نەمام و پوش و پەڵاشێکی زۆر سووتاون.
سلێمان محه‌مه‌د، قایمقامى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان به 964ـى وت، نازاندرێت كێیه ئه‌و ئاگرانه‌ى له گۆڕستانه‌كه به‌رداوه، به‌ڵام واخه‌ریكن ئه‌و كه‌سانه ده‌دۆزنه‌وه و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كەن.
وتیشی “ئه‌وانه‌ى ئه‌م كاره‌یان كردووه، چه‌ندین تۆمه‌تیان ده‌خرێته پاڵ جگه له‌وه‌ى گۆڕستان تایبه‌ته‌مه‌ندى خۆى هه‌یه، هه‌مانكات به تۆمه‌تى تێكدانى ژینگه، سووتاندنى دره‌خت و پوش و په‌ڵاشیش، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت”.
خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كى كانى سارد له ده‌ربه‌ندیخان داوا له‌و هاوڵاتیانه ده‌كات كه گۆڕى كه‌سه‌كانیان له‌و گۆڕستانه‌یه بێن سه‌ر گۆڕه‌كانیان پاكبكه‌نه‌وه.