خەریکە شۆفێران بێکار دەبن

 هێڵى پاسەکانى کۆیە کێشەى کەمیى نەفەریان هەیە

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

شۆفێرانى هێڵى پاسەکانى ناو شارى کۆیە کێشەى کەمیى نەفەریان هەیە، بەوهۆیەوە دوو هێڵى ناوشار هەڵگیراونەتەوە و هێڵەکانى تریش ژمارەى پاسەکانیان کەمکردووەتەوە.

ئەڵوەند شەهاب، یەکێکە لە شۆفێری پاسەکان، بە 964ـى وت، تەنیا ئەوکاتەی خوێندکارانی زانکۆ لێرەن بازاڕمان باشە، لەگەڵ هاتنى هاوین و نەمانى دەوامى قوتابخانەکان و زانکۆ، بازاڕمان زۆر لاواز دەبێت و زۆرجار بە بەتاڵی هاتوچۆ دەکەین.

بە قسەى ئەو شۆفێرە، بەهۆى کەمیى نەفەرەوە هێڵی شەهیدان و حەمامۆک داخراون و نەماون.

پاسەکانی هێڵی ناو شارى کۆیە بۆ هەر نەفەرێک 500 دینار وەردەگرن، جگە لە کۆتایى وەرزى خوێندن دواکەوتنى موچە، قەیرانى دارایى بە هۆکارێکى دیکە دادەنێن، کە بووەتە هۆى لاوازبوونى بازاڕیان.

لە کۆیە چوار هێڵی پاس هەیە و ئێستا بە هۆی بێ بازاڕییەوە تەنیا دووانیان کار دەکەن و دووانەکەی تر نەماون و داخراون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

رێگرى لە شۆفێرانى هێڵى پاسەکانى گەراج بەغداد دەکرێت

رێگرى لە شۆفێرانى هێڵى پاسەکانى گەراج بەغداد دەکرێت