شوانێک: بەرگری شارستانی وەڵامی نەداینەوە

لە گوندێکی شارەزوور شوانێک و نزیکەی 200 سەرمەڕ سووتان

964+
بڕوا مەجید – شارەزوور

لە گوندی حاسڵ کە 15 خولەکێک لە قەزای شارەزوورەوە دوورە، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پووش و پاوانی ناوچەکە، ژمارەیەک مەڕ و ماڵات سووتاون، یەکێک لە خاوەن سەر ئاژەڵەکان قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، “دە جار تەلەفۆنمان بۆ بەرگری شارستانی کردووە، وەڵامیان نەداوینەتەوە”.

بەشێک لەو ئاژەڵانەی کە سووتان رێژەی سووتانەکەیان زۆرە و ئەگەری مانەوەیان کەمە، یەکێک لەو خاوەن ئاژەڵانەی قسەی بۆ پەیامنێری 964 دەکات و دەڵێت، “زیانی سەرئاژەڵەکان دەچێتە شەش بۆ حەوت دەفتەر دۆلار کە سووتان و بوون بە خەڵوز”، ئەوە خاوەن ئاژەڵە دەڵێت، “دە جار تەلەفۆنمان بۆ بەرگری شارستانی کردووە، وەڵامیان نەداوینەتەوە”.

سێ ماڵی گوندەکە خاوەنی ئاژەڵە سووتاوەکانن، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە باکووری گوندەکە ئاگرەکە هەڵگیرساوە، یەكێکی دیکە لە خاوەن مەڕوماڵاتەکە قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، “سەرجەم سەر ئاژەڵەکان کە ژمارەیان زیاتر لە 200 سەرئاژەڵە، 50 ئاژەڵێکیان بە سووتاوی ماونەتەوە و ئەوانیش رێژەی سووتانیان زۆرە و بە ئەگەری زۆرەوە گیان لەدەستدەدەن”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئاگر دەوری سلێمانی گرتوە و لە شارەزووریش بارودۆخەکە مە...

ئاگر دەوری سلێمانی گرتوە و لە شارەزووریش بارودۆخەکە مەترسیدارە

ئاگر و ره‌شه‌بای به‌هێز ده‌وری شاره‌زووریان داوه‌ ...

ئاگر و ره‌شه‌بای به‌هێز ده‌وری شاره‌زووریان داوه‌ و زیانی زۆری گه‌یاند

تۆمەتبارێک لە شارەزور و دووان لە ناو بازاری سلێمانی دە...

تۆمەتبارێک لە شارەزور و دووان لە ناو بازاری سلێمانی دەستگیرکران