چەکەکانیان دەستیبەسەردا گیراوە

لە ناحیەی زەڕایەن سێ کەس لەسەر تەقەکردن دەستگیرکران

964+

ژووری هەواڵ

لە ناحیەی زەڕایەن چەند کەسێک تەقەیان کردووە و پۆلیس چووە بەدەم تەقەکانەوە، سەرئەنجام سێ کەس دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9.6.2024، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە زەڕایەن سێ کەس بەتۆمەتی تەقەکردن دەستگیر کراون و دەستگیراوە بەسەر ئەو چەکانەدا کە تەقەیان پێکردووە.

سێ تۆمەتبارەکە دوو کڵاشینکۆف و دەمانچەیەکیان پێگیراوە، پۆلیسی سلێمانی وادەڵێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارەکان تەمەنیان لەنێوان 22 بۆ 32 ساڵاندایە و بەپێی مادەی 495 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون‌ و لێكۆڵنه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

یەکێک لەو کەسانەی تەقەی لە پارێزەرەکەی دەربەندیخان کر...

یەکێک لەو کەسانەی تەقەی لە پارێزەرەکەی دەربەندیخان کرد بە برینداری دەستگیرکرا