کەشناسی هەرێم:

لە نیوەڕۆوە ئەگەری هەورەبروسکە و باران هەیە

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە شاخاوییە سنووریەکان لە کاتەکانى نیوەڕۆ ئەگەرى دروستبوونى کەشێکى نیمچە هەور و هەورە بروسکە و کەمێک باران بارین هەیە.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە و تادێ جەوەکە گەرمتر دەبێت.

هەربە پێی پێشبینییەکان سبەینێ کەشەکە باشتر دەبێت و تا سێ پلە پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.

ئەمڕۆ یەک شەممە 9.6.2024
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ .
خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 20 – 30)کم/س.
ئاراستەی با / باکورى خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین / ( 8 – 10 ) کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 40
سلێمانی : 37
دهۆک : 38
کەرکوک : 42
هەڵەبجە : 40
زاخۆ : 40
سۆران : 38
حاجی ئۆمەران : 25