964 چاوى له‌سه‌ر بوو
UNAMI له عێراق زانيارى هه‌ڵه له‌باره‌ى دارستانى هه‌رێم بڵاوده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراقدا زانياریه‌كى هه‌ڵه له‌باره‌ى دارستانه له‌ناوچووه‌كانى هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه، یه‌كه‌مجار به رووبه‌رى دوو ملیۆن هێكتار زەوی له ماوه‌ى 20 ساڵى رابردوو مه‌زه‌نده‌ى كردووه، دواتریش ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ى راستكردووه‌ته‌وه ژماره‌كه‌ى گۆڕیوه بۆ دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دۆنم له‌ماوه‌ى 75 ساڵى رابردوودا.
هه‌ڵه‌كه‌ى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراقدا كه به UNAMI ناسراوه له رۆژى 8.6.2024 له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، 964 بۆ ساغكركردنه‌وه‌ى ئه‌م ژماره‌یه ماوه‌ى سێ رۆژه به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی به هیوا عه‌لى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم و هه‌ڵكه‌وت عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى باخدارى و دارستان و پاوان له وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى كردووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش هیچ یه‌كێك له‌وانه وه‌ڵامى نه‌داوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى كه UNAMI له رۆژى 8.6.2024 بڵاویكردووه‌ته‌وه و باس له دوو ملیۆن هێكتار دارستانى له‌ناوچوو ده‌كات ئه‌وا به‌پێی یه‌كه‌ى پێوانه‌یی له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌م دوو ملیۆن هێكتاره ده‌كاته هه‌شت ملیۆن دۆنم.
دواى دوو رۆژ له بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م زانیارییه هه‌ڵه‌یه، UNAMI له فه‌یسبووكه‌كه‌ى ده‌ستكارى ژماره‌كه ده‌كات و له دوو ملیۆن هێكتار دارستان ده‌یكاته دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دۆنم دارستانى له‌ناوچوو له‌ماوه‌ى 75 ساڵدا.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمى كوردستانیش، كه رێكخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه به 964ـى داوه، هەرێمی کوردستان خاوەنی دوو ملیۆن و 500 هەزار دۆنم دارستانی سرووشتی و 35 هه‌زار و 490 دۆنم، دارستانی دەستکردە.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م ئاماره‌ى وه‌زاره‌ت، تەنیا لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا، یه‌ك ملیۆن و 265 هەزار و 258 دۆنم دارستان، له‌هه‌رێمی كوردستان به‌هۆكارى جیاواز سووتاون، كه ده‌كاته نزیکەی 50%ـی دارستانەکانی هەرێمی کوردستان.
خالد سلێمان، نووسه‌ر و توێژه‌ر له باره‌ى گۆڕانكارییه‌كانى كه‌شوهه‌وا، سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵه‌یه‌ى UNAMI نوسیویه‌تى، لەبری ئەوەی یۆنامی پۆزشێک بهێنێتەوە، کەچی ڤێرژنە هەواڵەکە چاکدەکاتەوە و وەک ئەوەی هیچ شتێک روینەدابێت، ئاماژە بۆ هەڵەیەکی زەق ناکات کردویەتی.