دیمهنێكى به‌نداوه‌كه‌ى دهۆك... گرافیك: 964+
هۆكاره‌كانى ئاشكرا كراون
مه‌له‌وانى و لێخوڕینى ماتۆڕ له به‌نداوه‌كانى دهۆك قه‌ده‌غه‌كران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دهۆك مه‌لەوانیكردن و لێخوڕینى ماتۆڕ و به‌له‌م له ئاوه‌كانى هه‌رسێ به‌نداوه‌كه‌ى ئه‌م پارێزگایه قه‌ده‌غه‌كران و به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دهۆكیش هۆكاره‌كانى ئاشكرا ده‌كات.
ئاگادارییه‌ك بۆ هاوڵاتیانى سنوورى پارێزگاى دهۆك بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ئه‌وانه‌ى قه‌ده‌غه كراون هه‌ر سێ به‌نداوه‌كه‌ى دهۆك، خنس و كاشكان ده‌گرێته‌وه.
فه‌رهاد محه‌مه‌د تاهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دهۆك به 964ـى راگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت گیانى هاوڵاتیانى سنووره‌كه‌یان سه‌لامه‌ت بێت و به‌هۆى مه‌له‌كردنه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست نه‌بێت.
وتیشی “بۆ قه‌ده‌غه‌كردنى به‌له‌م و ماتۆڕیش هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه ئاوى به‌نداوه‌كانى دهۆك بۆ خواردنه‌وه به‌كار ده‌هێندرێن و نامانه‌وێت به‌هۆى بوونى به‌له‌م و ماتۆڕه‌وه ئاوه‌كه پیس ببێت”.
روونیشیكرده‌وه، هه‌ركه‌سێك پابه‌ندی ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه نه‌بێت رێكارى یاسایی له به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته به‌ر.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له داهاتوودا كار له‌سه‌ر دابینكردنى شوێنێكی گونجاو بۆ به‌له‌م و ماتۆڕه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێت “له‌ئێستادا قه‌ده‌غه‌یه”.