دەگەڕێتەوە سەر کارەکەى
سزاى سەر بەڕێوەبەرى هاتوچۆى سلێمانى کۆتایى هات
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
دوێنێ بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی دوای مانگێک ماوەی سزاکەی تەواو بوو، بڕیارە رۆژی دووشەممە بگەڕێتەوە دەوامی فەرمی خۆی.
عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـى وت،”دوای مانگێک ماوەی سزاکەم تەواو کردووە، بڕیارە رۆژى دووشەممە بگەڕێمەوە سەر کارەکەم”.
سوپاسى خەڵک و هاوڵاتیانیشى کرد کە لەو ماوەیەدا پەرۆشیان بۆى دەربڕیوە.
لە رۆژى 7.5.2024، بەپێى بڕیارى دادگاى هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆ، بەھۆی خوێندن و بەدەستھێنانی بڕوانامەی ماستەر لەناو ھەرێمی کوردستان، بێ وەرگرتنی رەزامەندی و مۆڵەتی خوێندن، کە ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەکانی پەیوەست بە خوێندن، عەمید ئاسۆ محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی سلێمانی بەوەکالەت بە بەندکردن بۆ ماوەی یەک مانگ سزادرا.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح