دوو جار سووتاوە

هەورەبروسکە  500 دۆنم دارستانی پێنجوێنی سووتاند

964+

کامیار کەمال –  پێنجوێن

بەهۆی هەورەبروسکەوە 500 دۆنم لە شاخی کانی هەمزە لە گوندی گۆخڵان سووتا، پۆلیسی دارستانیش دەڵێت، ئاگرەکە دوو جار دوای کۆنترۆڵکردنیشی سەری هەڵداوەتەوە.

محەمەد عەلی بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی ناحیەی گەرمک بە 964ی راگەیاند، دوێنێ شەپۆلێکی هەڵگەڕاوە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە گەڕاوەتەوە بەرەو پێنجوێن کە تاوەباران و هەورەبروسکەی لەگەڵدا بووە و هەورەبروسکە داویەتی لەو شاخە و بەهۆیەوە سووتاوە.

باسی لەوەش کرد، تیمەکانیان شەوی رابردوو تا کاتژمێر یەکی شەو سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بوون، بەڵام دواتر ئاگرەکە لە جێگای دیکە دەستی پێکردووەتەوە و ئەمڕۆ توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

باسی لەوەش کرد، هۆکاری ئاگرەکە هەورەبروسکە بووە و 500 دۆنمی لەو شاخە سووتاندووە و چوار کەسێکیش لەو گوندە نزیکانەوە هاوکارییان کردوون لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

هەروەها دەڵێت، دووجار ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە و بەهۆی سەختی شوێنەکەشەوە زۆر زۆر ماندوو بوون و ئاگرەکەش دوای زیاتر لە 24 کاتژمێر تواندراوە کۆنترۆڵ بکرێت.

سەبارەت بە زیانەکانی ئاگرەکە، ئەوەشی خستەروو، ئاگرەکە تەنیاا زیانی بە پووش و پاوان و درەختەکانی ئەو ناوچە گەیاندووە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بە هیچ کەسێک نەگەیاندووە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

تەنیا ئەمڕۆ زیاتر لە 100 دۆنم زەویی چێندراو بە گەنم سووت...

تەنیا ئەمڕۆ زیاتر لە 100 دۆنم زەویی چێندراو بە گەنم سووتاوە