گه‌رمای گه‌رمیان تینی بۆ هێناون

هاوڵاتیانی دوزخورماتوو له‌ ئاوێكی پیس و مه‌ترسیدار مه‌له‌ ده‌كه‌ن

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە قەزای دوزخورماتوو، هەروەها نەبوونی مەلەوانگەیەکی لەبار بۆ گەنجانی قەزاکە، هەموو ساڵێک گەنجان بۆ خۆ فێنککردنەوە لەم وەرزەدا روو دەکەنە پڕۆژەی ئاوی قەزاکە و مەلەدەکەن، بەڵام ئاوەکە پیسە و مەترسیداریشە.

لە قەزاکەدا یەک مەلەوانگە هەیە، بەڵام گەنجان دەڵێن هیچ مەرجێکی تەندروستی تێدا نییە.
سەرەڕای ئەوەش گەنجان لە پڕۆژەی ئاوی قەزاکەدا مەلە دەکەن، کە ئەویش هیچ مەرجێکی تەندروستی تێدا نییە و ساڵانە چەندان حاڵەتی خنکان لەوێدا روودەدەن.

گەنجان و هاوڵاتیانی دوزخورماتوو داواکارن لە لایەنی پەیوەندیدار مەلەوانگەیەکیان بۆ دروست بکەن، یان هیچ نەبێ لە پڕۆژەی ئاوەکەدا مەرجی تەندروستی و سەلامەتییان بۆ دابین بکەن، تا بەبێ مەترسی لەو گەرمایە هاوینەی ئەوێدا مەلە بکەن.

پێداچوونەوە:  سۆما حەکیم زادە

هۆشدارى تووند ده‌درێته‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانى چۆ...

هۆشدارى تووند ده‌درێته‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانى چۆمان

رێگای نێوان کفری - دووزخورماتوو دەکرێت بە دووساید

رێگای نێوان کفری - دووزخورماتوو دەکرێت بە دووساید