رێگه‌ى جێگره‌وه‌ دیاریكراوه‌

سووتانى تانكه‌ره‌كه‌ تونێلى ده‌ربه‌ندیخانى داخست

964+

میلاد جه‌لال – گه‌رمیان

به‌هۆى رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌و تانكه‌ره‌ى كاتژمێرێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ نزیك تونێلى ده‌ربه‌ندیخان روویدا، ئێستا تونێله‌كه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ داخاراوه‌و هاتوچۆش رێگاى جێگره‌وه‌ى بۆ شۆفێران دیاریكردووه‌.

موقەدەم پشتیوان عابد، بەڕێوەبەری ھاتووچۆی دەربەندیخان بە 964ـى راگه‌یاند، ھۆكارى داخرانى تونێله‌كه‌ ئه‌و رروداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ بوو كه‌ له‌ تانكه‌رێك كه‌وتبووه‌وه‌.

وتیشی “ئاگرگرتنی ئەو تانکەرە لە نزیک تونێلی دەربەندیخان بوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارھەڵگر دەتوانن رێگای سەرشاخ بەکاربێنن، بەڵام رێگە بە تێپەڕبوونی تانکەر نادەن بۆ سەرشاخ تا ئەوکاتەی تونێلەکە دەکرێتەوە.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لە دەربەندیخان تانکەرێکی سووتەمەنی وەرگەڕا و تەقییەوە

لە دەربەندیخان تانکەرێکی سووتەمەنی وەرگەڕا و تەقییەوە