لە سلێمانی

ماتۆڕسوارێک خۆی بە ئۆتۆمبێلێک دەکێشێت و شۆفێرەکەشی بە چەقۆ بریندار دەکات

964+

ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی

درەنگانی شەوی رابردوو لە فولکەی گەڕەکی قوولەرەیسی لە شاری سلێمانی ماتۆڕسکیلێک خۆی بە ئۆتۆمبێلێک دەکێشێت و دواتر شۆفێرەکەشی بە چەقۆ بریندار دەکات.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەكان، کە قسەیان بۆ 964 کردووە، ماتۆڕسكیلەكە دوای ئەوەی خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلی نیسان سێنتراكە، ماتۆڕسوارەكە دابەزیوە و دەمەقاڵێ دروست بووە، لە ئەنجامدا چەقۆیەكی داوە لە گورچیلەی شۆفێرەكە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـی وت، “كاتژمێر 11:32 خولەكی شەوی رابردوو لە فولكەی قولەرەیسی كەسێك بە چەقۆ بریندار بووە، پەیوەندیمان پێوەكراوە و تیمەكانمان چوونەتە سەر رووداوەكە”.

وتیشی، “بریندارەكە تەمەنی 32 ساڵ بووە، دوای ئەوەی فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ کراوە، دواتر بۆ دڵنیابوونی تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانەی شار كراوە و تەندروستیی بریندارەكە جێگیر بووە.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

لە سلێمانی رووداوی هاتوچۆ هۆکاری زۆرترین گیانلەدەستدا...

لە سلێمانی رووداوی هاتوچۆ هۆکاری زۆرترین گیانلەدەستدان بووە