964 سۆراغى كردووه
ده‌نگۆیه‌ك ده‌یه‌وێت وێنه‌ى تاڤگەی (كانى به‌ست) له‌سه‌ر دراوى عێراقی لاببات
964+
فەرهاد حەسەن
ده‌نگۆیه‌ك له سنوورى ئیداره‌ى سۆران بڵاوبووته‌وه، گوایه تاڤگه‌یه‌كى دیكه له‌و سنووره هه‌یه به‌رزتره له‌و تاڤگه‌یه‌ى كه وێنه‌كه‌ى له‌سه‌ر دراوى 50 هه‌زار دینارى عێراقی چاپكراوه.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه تاڤگه‌ى (كانى به‌ست) له‌سنوورى ناحیه‌ى قه‌سرێی سه‌ر به چۆمان، وه‌ك به‌رزترین تاڤگه‌ى عێراق، وێنه‌كه‌ى له‌سه‌ر دراوى 50 هه‌زار دینارى چاپكراوه كه به‌رزییه‌كه‌ى 34 مه‌تره.
ئێستا باس له تاڤگه‌یه‌كی دیكه ده‌كرێت كه به‌رزییه‌كه‌ى 40 مه‌تره، به‌ناوى تاڤگەی ئەحمەدۆل، كه دەكەوێتە دۆڵی روست لە سنووری ناحیەی سمیلان.
بۆ سۆراغى ئه‌م بابه‌ته 964 په‌یوه‌ندی به فه‌یسه‌ڵ سادق، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى ئیداره‌ى سۆران كرد، نه‌یشارده‌وه كه له سنووره‌كه‌یان چه‌ند تاڤگه‌یه‌كی به‌رزتر له تاڤگه‌ى (كانى به‌ست) هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌م، تایبه‌تمه‌ندیان نییه.
وتیشی “یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى تاڤگه‌ى كانى به‌ست ئه‌وه‌یه كه له هه‌ر چوار وه‌رزدا ئاوه‌كه‌ى ده‌مێنێت و ناسنامه‌ى تاڤگه‌یی پاراستووه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى باس ده‌كرێن ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یان نییه”.
باسی له‌وه‌كرد، له‌ناو خه‌ره‌ندى رواندز تاڤگه هه‌یه به‌رزییه‌كه‌ى نزیكه‌ى 100 مه‌تر ده‌بێت، به‌ڵام ئاوه‌كه‌ى به‌رده‌وام نییه و هه‌ر ماوه‌یه‌كه و نامێنێت.
روونیشیكرده‌وه، كه بابه‌تى دیاریكردنى شوێن و كه‌ره‌سته تایبه‌تمه‌نده‌كان له پسپۆڕى لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌نده و ده‌بێت ئه‌وا بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه گه‌شتوكوزارى سۆران به 964ـى داوه، تاڤگه‌ى (كانى به‌ست له رابردوودا، سه‌ره‌ڕاى بوونى وشكه‌ساڵیش به‌ڵام ئاوى تاڤگه‌كه‌ى هه‌ر به‌رده‌وام هاتووه و هه‌ر ئه‌وه‌شه وه‌كو به‌رزترین تاڤگه‌ى عێراق پێناسه‌ى بۆ كراوه.