چەند تانکی سووتاون؟

وردەکاری ئاگرەکەی پاڵاوگەی لاناز چی بوو؟

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

کاتژمێر 1:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.6.2024 ئاگر لەدوو تانکی نەوتی پاڵاوگەی لاناز کەوتەوە، بەڵام زوو کۆنترۆڵکرا و زیانێکی ئەوتۆی نەگەیاند بە بەشەکانی دیکەی پاوگەکە.

نازم هەرکی، هاوڵاتیەکی گوندی لاجانە کە نزیکن لە پاڵاوگەی لانازەوە بە 964ـی وت، ئاگرەکە لە دوو تانکییەوە دروست بوو، بەڵام لەماوەی 20 خوولەک هەر زوو توانرا کۆنترۆڵ بکرێت.

هەرزوو 964 پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 115ـەوە کرد بەڵام ئەوان بێئاگایی خۆیان لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە دەربڕی.

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، “ئێمە ئاگاداری هیچ ئاگرێکی لەم شێوەیە نین، چونکە هیچ کەسێک پەیوەندی بەئێمەوە نەکردووە، دیارە ئاگرەکە زۆر نەبووە و لەلایەن خۆیانەوە کۆنترۆڵکراوە.

پاڵاوگەی لاناز یەکێکە لە پاڵاوگە گەورەکان و کەوتووەتە گوندی لاجان لەسەر رێگای گوێر، پاڵاوگەکە خاوەنی 64 کۆگای سوتەمەنییە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئاگر لە پاڵاوگەیەکی گوێر کەوتەوە و چوار کەس سووتان

ئاگر لە پاڵاوگەیەکی گوێر کەوتەوە و چوار کەس سووتان