هۆکارەکەی چییە؟

مامۆستایەکی ناسراو لە شاری دهۆک لە مامۆستایی لادرا

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

وەزارەتی پەروەردە لە رێگەی پەروەردەی گشتیی دهۆکەوە مامۆستایەکی زمانی کوردی لە کارەکەی دووردەخاتەوە، بەپێی بەدواداچوونی 964 ئەو مامۆستایە سکاڵایەکی کۆمەڵایەتیی لەسەر تۆمار کرابوو.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە پەروەردەی گشتیی پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، “بابەتەکە راستە و ئەو مامۆستایە سکاڵایەکی کۆمەڵایەتیی لەسەر تۆمار کراوە، وەزارەتی پەروەردە لیژنەی لەسەر پێکهێناوە و رۆژی 21.5.2024 فەرمانی وەزارەتی پەروەردە هاتووەتەوە بە لێسەندنەوەی پلەی مامۆستایی و کردنەوەی بە فەرمانبەرێکی ئاسایی”.

پەیامنێری 964 لە دهۆک هەوڵێکی زۆری دا لەگەڵ خودی مامۆستاکە قسە بکات، بەڵام ژمارە تەلەفۆنەکەی و پلاتفۆڕمەکانی لە سۆشیالمیدیا داخستووە.

بەپێی زانیاریی بەدەستهاتووی 964، ئەو مامۆستایەی دهۆک کەسێکی ناسراوە.

964 زۆر هەوڵی دا بزانێت وردەکاریی کێشەکە چییە و کێ و لەسەر چی سکاڵایان لەسەر ئەو مامۆستایە تۆمار کردووە، بەڵام زانیارییەکان بەشی ئەوەندەیان نەکرد.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

لە دهۆک پڕۆژەیەکی پەروەردەیی مۆڵەتی وەبەرهێنان وەردەگ...

لە دهۆک پڕۆژەیەکی پەروەردەیی مۆڵەتی وەبەرهێنان وەردەگرێت