له جۆرى (كارب)ن
22 هه‌زار په‌نجه‌ماسی خرانه ناو به‌نداوى شه‌وگێڕ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كى دیارى كۆیه به‌ڵێنى به گونده‌كانى چوارده‌ورى به‌نداوى شه‌وگێر له سنوورى ئه‌م قه‌زایه داوه، هه‌ركاتێك به‌نداوه‌كه‌یان ته‌واوكرا، ئه‌ویش په‌نجه‌ماسیان بۆ دێنێ، ئه‌وه‌بوو دوێنێ قسه‌كه‌ى به‌جێگه‌یاند و به‌نداوه‌كه‌ى پڕكرد له په‌نجه‌ماسی.
بەنداوەكه له ماوه‌ى ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تى هه‌رێم دروستكراوه، ئەمساڵ به‌هۆى بارانى زۆره‌وه سەرڕێژی کرد، بەنداوەکە توانای گلدانەوەی یەک ملیۆن و 300 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە، زیاتر له 10 گوندى سنووره‌كه بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری سوودى لێوه‌رده‌گرن.
ئه‌بوزێد ساڵح، كه‌سایه‌تى دیارى سنوورى كۆیه به 964ـى وت، چونكه پێشتر به‌ڵێنى دابینكردنى په‌نجه‌ماسی بۆ ئه‌م به‌نداوه دابوو، دوێنێ 22 هه‌زار دانه‌ى له په‌نجه‌ماسی خسته‌ناو به‌نداوه‌كه‌وه.
وتیشی “ماوه‌ى مانگێكه خه‌ریكم تا ئه‌و ژماره په‌نجه‌ماسییه‌م له‌به‌غدا ده‌ستكه‌وت و كڕیم و هێنام بۆ به‌نداوه‌كه”.
په‌نجه‌ماسییه‌كان له جۆرى (كارب)ن یه‌كێك له باشترین جۆره‌كانى ماسییه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌رچه‌نده به‌نداوه‌كه پاسه‌وانى تایبه‌تى هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى گونده‌كان قسه‌ى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى پۆلیسی دارستان و ژینگه بكه‌ن بۆ پاراستنى ماسییه‌كان.