لە سنووری ناحیەی شێخ تەویل

لە نێوان چەند برایەک شەڕ دروستبووەو یەکێکیان گیانی لەدەستدا

964+

میلاد جەلال

به‌هۆى كێشه‌ى زه‌وى و زار له‌گوندی گۆڕى ئه‌سپ له‌سنوورى ناحیه‌ى شێخ ته‌ویل شه‌ڕ له‌نێوان چه‌ند كه‌سێك دروستبووه‌.
به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان كوژراو و بریندار هه‌یه‌ .

 نوێکرایەوە و زانیاری هات 

کەمێک پێش ئێستا،لە گوندی گۆری ئەسپ لە ناحیەی شێخ تەویل سەر بە ئیدارەی گەرمیان، بەھۆی کێشەی زەوی و زارەوە چەند برایەک لەنێوان خۆیان دەبێتە شەڕ، برایەکیان کوژراوە و دوانیشیان بریندارە.

عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ى وت،”ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە گوندی گۆڕی ئەسپ لە ناحیەی شێخ تەویل، چەند برایەک کێشە لە نێوانیان دروستەبێت و دەبێتە شەڕیان و تەقەیان لەیەک کردوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد،”یەکێک لە براکان گیانی لەدەستداوە و دوانی تریشیان بریندارن، شەڕەکەش بەھۆی کێشەی زەوی و زارەوە بووە”.

پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە ڕوداوەکە دەستپێکردوە، تاوەکو ئێستا ھیچ کەسێک لەسەر ڕوداوەکە دەستگیرنەکراوە