حاسڵات

میدیاکانی پەکەکە دەڵێن هێرش کراوەتە سەر پۆلیسی تورکیا

964+

ژووری هەواڵ

دوای ئەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن داخرا، دەرکەوت ژمارەی ئەو کەسانەی ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران تۆمارکردووە گەیشتووەتە 80 کەس، لەناو ئەوانەدا ئەحمەدی نەژادو محەمەد باقری سەرۆکی پەرلەمان و عەلی لاریجانی و سەعید جەلیل هەیە.

ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند لە کامپی هول لە باشووری حەسەکە توانیویانە ژنێکی ئێزدی و دوو منداڵەکەی رزگار بکەن، ئاسایش دەڵێت چاودێری شوێنەکەیان کردووەو زانیویانە ژن و منداڵەکان لە کەرتی چواری کامپەکەن، بۆیە داویانە بەسەر جێگەکەداو رزگاریان کردوون.

دواى ئەوەى لە رۆژى 3ـى ئەم مانگە، هاوسەرۆکى شارەوانى جۆلەمێرگ لە باکورى کوردستان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا، دادگاى باڵاى تاوانەکانى هەکار بە 19 ساڵ و شەش مانگ زیندانى سزاى بەسەردا سەپاند، گوایە لەگەڵ گروپێکی چەکدار دەستی تێکەڵ کردووە.

نەرگس محەمەدی چالاکوانی زیندانیکراوو براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، لە زیندانەوە هەڵمەتێکی بەرفراوانی راگەیاندووە بۆ رووبەرووبوونەوەی گێچەڵ و دەستدرێژی سێکسی، دەڵێ دەسەڵاتدارانی ئێران دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر نەیارەکانیان.

میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکاران دەڵێن: درەنگانی شەوی 4ی حوزەیران لەگەڕەکی کشلای گەڤەر هێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک پۆلیسی تورکیاو بە چەکی دەستی و بۆمب هەڵیانکوتاوەتە سەریان، زیانێکی زۆریان بە زرێپۆشەکانی پۆلیس گەیاندووە.

دەستەی ژینگە لە رۆژئاوای کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژینگەوە رایگەیاند: داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین فشار بخەنە سەر تورکیا بۆ بەردانەوەی ئاوی فورات و دوور کەوتنەوە لە بڕینی دارو تێکدانی بێستانەکانی رۆژئاوای کوردستان.