كه‌لوپه‌لى سیحر و جادو له کەنارەکانی زێى دوكان ده‌دۆزرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌ل، كه باس ده‌كرێت سیحر و جادوویان پێده‌كرێت، له ئاوى زێی قه‌زاى دوكان دۆزراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى دۆزیویه‌تییه‌وه ده‌ڵێت، پێشتر شتى له‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن خه‌ڵكییه‌وه دۆزراونه‌ته‌وه.
جوتیار سابیر بۆڵقامیشی، گه‌نجێكی دانیشتووى دوكان و چالاكوانێكی ئه‌م سنووره‌یه به 964 وت، دوایین جار مه‌قه‌ست و چه‌قۆ و زنجیر و قوفڵ و كلیلێكیان به‌یه‌كه‌وه دۆزیوه‌ته‌وه.
وتیشی “مامۆستایانى ئایینى پێیان وتووم، ئه‌و جۆره سیحر و جادووه، سیحرى ده‌ریاى پێده‌ڵێن و خه‌ڵكێك له یه‌كێكی دیكه كردوویه‌تى و فڕێداوه‌ته ناو ئاوى دوكان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تا ئه‌و قوفڵه نه‌كرێته‌وه جادووه‌كه به‌تاڵ نابێته‌وه، له‌ناو ئاویش به‌ده‌گمه‌ن ئه‌و قوفڵانه ده‌كرێنه مه‌گه‌ر خه‌ڵك بیاندۆزێته‌وه.
جوتیار باس له‌وه ده‌كات كه به‌هۆى گرتنه‌وه‌ى ئاو له به‌نداوى دوكان، زێیه‌كه زۆر داده‌به‌زێن ئه‌و كه‌لوپه‌ل و شتانه ده‌كه‌ونه كه‌ناره‌كان و ده‌دۆزرێنه‌وه.
چه‌ند گرته‌ڤیدیۆیه‌كى ساتى دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و شتانه‌ى گرتووه و، ده‌رده‌كه‌وێت كه یه‌كێك خه‌ریكی كردنه‌وه‌ى ئه‌و قوفڵه‌یه كه له شته‌كانى دیكه‌ى پێوه به‌ستراوه.
باسی له‌وه‌شكردووه، چونكه ئه‌و شتانه‌ى سیحر و جادووى پێده‌كرێت نائاسایین بۆیه هه‌ر زوو كه ده‌كه‌وێته به‌رچاوى خه‌ڵك هه‌ڵده‌گیرێنه‌وه.