باوکەکە گیانى لەدەستدا و هاوسەر و چوار منداڵى بە سەختى بریندارن

ماتۆڕسکیلێکى سێ تایە خێزانێکى وێران کرد

964+

سیروان خورشید -دوزخورماتوو

لەگوندی بەراوچیلی لە باشوری قەزای خورماتوو، خێزانێکی شەش کەسی بە سواری ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە، لەگوندەکەوە بەڕێکەوتوون بۆخورماتوو، بەڵام بەهۆی تیژڕەوییەوە ماتۆڕسکیلەکەیان وەردەگەڕێت و لە بەرزاییەکەوە دەکەوێتە خوارەوە.

لە رووداوەکەدا، دەستبەجێ لێخوڕى ماتۆڕسکیلەکە کە باوکى خێزانەکەیە گیان لەدەستدەدات و هاوسەر و چوار منداڵیشى بە سەختى بریندار دەبن

عەمید موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی خورماتوو بە 964ـی وت،”لەکاتی گەڕانەوەی خێزانەکە لە گوندی بەراوچیلیەوە بەرەو خورماتوو،  بەهۆی تیژڕەوییەوە ماتۆڕسکیلەکەیان کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و لە بەرزاییەکەوە دەکەوێتە خوارەوە”.

موئەیەد عەباس پشتڕاستى کردەوە کە باوکە تەمەن 43 ساڵەکە لە شوێنى رووداوەکە گیانى لەدەستداوە و هاوسەر و چوار منداڵەکەشى بە سەختى بریندار بوون.

بەپێى لێدوانى سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەى خورماتوو بە 964ـى وت،”دۆخى بریندارەکان ناجێگیرە هەر بۆیە دەستبەجێ رەوانەى نەخۆشخانەى ئازادى کەرکوک کراون”.

لە قەڵادزێ شۆفێرێک لەسەر شێلانی ماتۆڕسکیلێک دەستگیر ک...

لە قەڵادزێ شۆفێرێک لەسەر شێلانی ماتۆڕسکیلێک دەستگیر کرا