دواى مامە جەلکە چوونە رێگاى کۆیە

شۆفێرانى بارهەڵگر گیریانخواردووە و یەک رێگە نەماوە پێیدا بڕۆن

964+

گۆڤەند فەتاح- کۆیە

بارهەڵگران لە رێگەى کۆیە قافڵەیان بەستووە و رێگەیان پێنادرێت جوڵە بکەن، شۆفێرانیش باس لەوە دەکەن هیچ رێگەیەکیان نەماوە هاتووچۆى پێدا بکەن.

دواى ئەوەى دانیشتوانى گوندى مامە جەلکە لە سنوورى شەقڵاوە، رێگایان بە رووى بارهەڵگرەکاندا داخست، شۆفێرانى بارهەڵگر ناچار بوون رێگەى کۆیە بەکار بهێنن، بەڵام بەهۆى ئەوەى لەوێش رێگریان لێدەکرێت، ئێستا شۆفێرانى بارهەڵگر هیچ رێگەیەکیان نەماوە.

زۆربەى شۆفێرانى بارهەڵگر کوردانى رۆژهەڵاتى کوردستانن، ئەوان قسەیان بۆ 964 کردووە و دەڵێن،”مادام رێگا نییە هاتووچۆى پێدا بکەین، با لە سنوور رێگەمان پێنەدەن بێینە هەرێمى کوردستان”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دانیشتوانى گوندى مامە جەلکە رێگایان لە بارهەڵگرەکان د...

دانیشتوانى گوندى مامە جەلکە رێگایان لە بارهەڵگرەکان داخست