کاروان ساڵحی قەڵغانی رێزلێنانی پێدرا

“بەتەمەنەکان وتیان پەیامنێرەکەی 964 بێ لایەنانە کاری کردووە”

964+

ژووری هەواڵ

سەرکردە گەنجەکانی کەرکوک، گەڕان و پرسیاریان کرد باشتر لە پەیامنێری 964 نەبوو، تا قەڵغانی رێزلێنانی پێشکەش بکەن، ئەوەش بەهۆکاری ئەوەی لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا دەنگی شارەکەی گەیاندووە و لە سەرەتای پەخش و وەشانی تۆڕی 964 وەک پەیامنێر کاری لەگەڵ دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 3.6.2024، تۆڕی سەرکردەکانی گەنجان لە ناو باڵەخانەی پارێزگای کەرکوک یەکەم کۆنگرەی لەسەر رۆڵی گەنجان لە گەشەسەندنی بەردەوامی کۆمەڵگا بەڕێوەبرد (ئەوان ژمارەیەک سەرکردەی گەنجن لە بوارە جیاوازەکان)، کە تیمێکی راوێژکارانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و پارێزگای کەرکوک چاودێریی کارەکانیان دەکەن.

تۆڕەکە لە نۆبەرەی کۆنگرەکەیدا بە رێزلێنان دەستیپێکرد، دكتۆر سەدام ئەعرەجی، رێکخەری کۆنگرەکەیە و بە 964ی وت، “پێشتر لەگەڵ چەند رۆژنامەنووسێکی بە تەمەن قسەمان کرد، لەسەر دیاریکردنی 10 کەس لە پێکهاتەکانی “کورد، تورکمان، عەرەب و کریستیان”ی کەرکوک، کاتێک ناو هاتە سەر میدیاکارە و پەیامنێرە کوردەکان، ناوی کاروان ساڵحی هێنرا، کە چەند بێلایەن کاری کردووە و وەسفی پەیامنێرەکەی تۆڕی 964 یان زۆر کرد”.

ئەو پەیامنێرانە زیاتر لە 15 ساڵە کاری رۆژنامەنووسی دەکەن لە کەرکوک بەبێ دابڕان، ئەعرەجی وتی، “ئەو پەیامنێرانە راستگۆیانە دەنگ و کێشەی هاوڵاتیانیان گەیاندووە بە لایەنی پەیوەندیدار، هەروەها وەک رۆژنامەنووسی جەنگی بەشدارییان کردووە لە گواستنەوەی دیمەنەکان و رووماڵکردنی پێکدادانە چەکدارییەکان، لە سنووری کەرکوک و موسڵ، لەناو سەرجەم پەیامنێر و رۆژنامەنووسانی کەرکوک ئەو رۆژنامەنووسانە دیاریکراون رێزیان لێنراوە”.

بەشێک لە کارەکانی کاروان ساڵحی، پەیامنێری تۆڕی 964 لە کەرکوک؛

دڵنیا دڵشاد لە شۆفێری شۆفڵەوە بۆ کاری نانەوایی

دڵنیا دڵشاد لە شۆفێری شۆفڵەوە بۆ کاری نانەوایی

پاسەکانی کەرکوک کەڵکی سەرکەوتنیان نەماوە

پاسەکانی کەرکوک کەڵکی سەرکەوتنیان نەماوە

سۆراغ؛ پێنج رۆژە چوونە ناو کەرکوک قەرەباڵغیی پێوە دیار...

سۆراغ؛ پێنج رۆژە چوونە ناو کەرکوک قەرەباڵغیی پێوە دیارە