لە پەیمانگایەكی تەکنیکی و پیشەیی
500هەلی كار بۆ دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان راگەیەنرا
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
ئەمڕۆ لە پەیمانگای “برایت”ی ئەهلی و پیشەیی لە سلێمانی بە بەشداری سەنتەری هەلی كاری هەشت زانكۆ و پەیمانگای هەرێمی كوردستان و 35 بۆ 40 كۆمپانیای گەورەو مامناوەندو بچوك، هەلیكار بۆ فێرخوازانی زانكۆ و پەیمانگاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی راگەیەنراو ، راگری پەیمانگاكەش دەڵێت، 500 هەلی كارمان بۆ دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان رەخساندووە.
د.جەوهەر جەلال راگری پەیمانگای برایت و خاوەنی پرۆژەكە بە 964ـی وت، “ئەمە یەكەمین جارە لەئاستی ناوەندێكی خوێندنی باڵادا ، پێشانگایەكی لەو جۆرە بكرێتەوە.
وتیشی ، دەمانەوێت فێرخوازانی پەیمانگاكەمان لە دوای دەرچونیان، بتوانن لەبازاڕی كاردا ئیشوكاری خۆیان بدۆزنەوە هەروەها پەیوەندی راستەوخۆیان هەبێت لەگەڵ بازاڕ، كۆمپانیا و دامەزراوە گەورەكانمان هێناوەتە پەیمانگاكەمان بۆ ئەوەی دەرفەتی كاری خۆیان بۆ دەرچوانی یەیمانگاكەی ئێمە و تەواوی دەرچوانی هەرێمی كوردستان بخەنەڕوو.
“لەپێشانگاكەدا 500 هەلیكاری تێدا رەخسێندراوە، بەچوار شێوازی خۆبەخش، مەندوب، ساڵانە و هەمیشەیشی تێدایە، لەسەرەتادا بۆ چەند مانگێك بەخۆبەش و دواتر كەسی وەرگیراویان بەدڵ بێت بەهەمیشەیی دەبێتە كارمەندی كۆمپانیاكە” جەوهەر جەلال وای بە 964وت .
پەیمانگای تەكنیكی و پیشەیی برایت ، پەیمانگایەكی ئەهلیەو یەكەمین ناوەندی ئەكادیمی تەكنیكی و پیشەییە لەسنووری پارێزگای سلێمانی و سەر بەوەزارەتی خوێندنی باڵایە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی