هەولێر و سلێمانى

نرخى ئەمپێرى کارەباى مۆلیدە بۆ مانگى پێنج دیاریکرا

964+

وریا فەتاح

نرخى ئەمپێرى کارەباى مۆلیدە بۆ مانگى پێنج دیاریکرا، لە سلێمانى زۆرترینى بۆ هەر ئەمپێرێک ناگاتە 10 هەزار دینار و لە هەولێریش تا 12 هەزار و 750 دەڕوات.

قارەمان مەولوود، لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر بە 964ـى وت، لە هەولێر نرخى پەمپێرێک کارەباى مۆلیدە بۆ مانگى پێنج لە نێوان 6 هەزار و 250 تا 12 هەزار و 750 دینارە.

964 لێى پرسى کەلێنى نێوان ئەو دوو نرخە زۆرە، قارەمان مەولود روونیکردەوە کە هۆکارەکەى ئەوەیە لە هەندێ گەڕەکى هەولێر کارەباى موەلیدە زۆر بووە و کارەباى نیشتمانى کەمتر بووە، بۆیە جیاوازى نرخەکان پەیوەستن بە کاتژمێرەکانى کارکردنى مۆلیدەکان.

لە سلیمانى، مۆلیدەکان لە مانگى پێنجدا بە تێکڕا 160 بۆ 185 کاتژمێر کاریان کردووە و نرخى هەر کاتژمێرێک بۆ یەک ئەمپێر بە 40 دینار دیاریکراوە

سیروان محەمەد، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى لە بارەى نرخى ئەمپێرى کارەباى مۆلیدە ئەهلییەکان لە ناوشارى سلێمانى بۆ مانگى پێنج بە 964ـى وت،”لیژنەى دیاریکردنى نرخى کارەباى مۆلیدە ئەهلییەکان، لە سلێمانى دواى کۆبوونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کاتژمێرەکانى کارکردن و نرخى سوتەمەنى، بڕیاریانداوە نرخى یەک ئەمپێر بۆ مانگى پێنج لە نێوان 6 هەزار و 250 بۆ 7 هەزار و 500 دینار بێت”ز

لەبارەى ئەو مۆلیدانەى لە کاتژمێر 7ـى بەیانى تا 1ـى ئەو کاریان کردووە، سیروان محەمەد باسى لەوەکرد کە نرخى ئەمپێرى مۆلیدەى بۆ ئەوان زیاترە، هەرچەند دلنیا نەبوو لە نرخەکەى، بەڵام وتى لە 8 هەزار و 500 بۆ 9 هەزار دینارە و  ژمارەیان دوو بۆ سێ مۆلیدەیە و خەڵکى گەڕەکەکە خۆیان داوایان کردووە کە لەو ماوەیەدا مۆلیدەکان کاریان پێبکرێت.

نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاری کرا

نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاری کرا